کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک بەبۆنەی ٣٣یەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

20:31 - 22 پووشپەڕ 2722

لە ٣٣یەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید دوکتور قاسملوو وهاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سمینارێک بۆ بەڕیزان ڕەحمان سەلیمی ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان و عەلی لەیلاخ، کادری ئەم حیزبە پێک هێنرا. ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سمینارێک لەژێر ناوی "ئەندێشەکانی دکتور قاسملوو ڕێنما و ڕێنیشاندەرمانن" بۆ هەر یەک لە بەڕێزان ڕەحمان سەلیمی ئەندامی ڕێبەری حیزب و عەلی لەیلاخ کادری حیزبی دێموکرات بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێبەریی حیزب و ئەندام و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە یەکێک لە بنکەکانی دفتەری سیاسی بەڕێوە چووو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی دەستی پێکرد، سیمینارەکە لە دوو بەش پێکاهتبوو کە بەشی یەکەم لەلایەن ڕەحمان سەلیمییەوە لەژێر ناوی ئامانجی کۆماری ئیسلامی لە پەنابردنە تیرۆر چییە ئاماژەی بەوەکرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرە و بۆ مانەوەی خۆی پێویستی بەوەیە کە بارودۆخێک دروست بکا تاکوو دەنگی ناڕەزایەتی لە ناوخۆ و دەرەوە نەبیسترێ و لەلایەکی دیکە بە پشتیوانی کردنی ماددی و مەعنەوی لە گرووپ و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە وڵاتانی ناوچە، سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێرانەوە بەرەودەرەوەی سنوورەکان بەلاڕێدا بەرێ. سەلیمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژەکردن بەوەی کە تیرۆر لە کۆماری ئیسلامیدا جێگای دیپلۆماسی گرتۆتەوە وتی ئاکامی ئەو ڕەفتارە دەبێتە هۆی بەرفراون بوونی بازنەی دوژمن، ئەوەش یانی گۆشەگیربوون و تەریک کەوتنەوە، بێگومان باجی ئەو ڕەفتارانەش لە پێشدا هاووڵاتی دەیدا و هەژاری و بێ‌دەرەتانی و بێ‌هیوایی تەنگی بە خەڵک هەڵدەچنێ و چەندین نەسڵ دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتانە. لە بەشی دووهەمی سیمینارەکەدا بەڕێز عەلی لەیلاخ کادری حیزبی دێموکرات لە دوو مژا لەر ژێرناوەکانی "کارەساتەکان و بەهێزکردنی شوناسخوازیی" و" بەرچاوترین میراتە سیاسییەکانی دکتور قاسملوو بەپێی ئەندێشەکانی" باسی لە فەلسەفەی سیاسیی قاسملوو لە کتێنبی کورتەباسدا، کە لە سەر بنەمای چارەسەری بۆ سێ پرسی ستەمی نەتەوەیی، چینایەتی وسیاسی لە ڕۆژهەڵساتی کوردستان بیچمی گرتووە کرد و هەروەها ئەوەی کە قاسملوو لەلایەن چەپە مارکسیستەکان بە ناسیۆنالیسیت دەناسرێ، خۆی فەلسەفەی سیاسی قاسملوو پێکدێنێ کە برییتییە لە جومگەبەندی خەباتی نەتەوەیی لەگەڵ خەباتی چینایەتی و بزووتنەوەکانی دیکەی خستە ڕوو.