کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری مەریوان

15:58 - 23 پووشپەڕ 2722

لایەنگران و ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەریوان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەریوان هاوکات لە گەڵ شار و گوندەکانی دیکەی کوردستان بۆ پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵ ڕێبازی شەهیدان و بە تایبەت شەهیدی سەرکردەمان دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی،بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی وێنەی ڕێبەری شەهیدمان لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارە و دەوروبەری شار،بە شێوەیەکی بەرین و بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو گەڕەک و شوێنگەلەی کە لە شاری مەریوان چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە:پشت کەڵانتەریی ١١،پارک مللەت،چوارڕای بایەوا،مەیان سەرباز،دارسەیران قەدیم و فەڵەکەی دارایی ودەوروبەری شاری مەریوان. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، دەستخۆشی و ماندوو نەبوونیی لە هاوڕییانمان لە شاری دێموکرات پەروەری مەریوان دەکەین و دەستی ماندوو بوونیان دەگوشین، ئاواتمان سەرکەوتنی زیاتریانە لە کار و چالاکییەکانیاندا.