کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی حەوت هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

16:04 - 23 پووشپەڕ 2722

٧هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، حەوت هاوڵاتیی خەڵکی گوندەکانی سینگان و بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی "فەرهەنگ کەرامەت" (ئالانی)، "خۆشناو عەینی"، "سیامەک کەرامەت"، "پیرۆت تابناک"، "فەرحان ئیبراهیمی"، "عەبدولڕەحمان سادقی" و "مەلا محەممەد تەهازاد" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. لەو پێوەندییەدا هێزەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بێموزورتێ و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و یاسایی مەلا محەممەد تەهازادە پێشنوێژ، فەرحان ئیبراهیمی ئەندامی شوورای گوند و هەروەها عەبدولڕەحمان سادقی دێهیاری گوندیان دەستبەسەر کردووە. هەروەها هاوکات لە گوندی سینگان هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی چوار کەسیان بە ناوەکانی فەرهەنگ کەرامەت تەمەن ٢٧ ساڵ، خۆشناو عەینی تەمەن ٣٢ساڵ، پیرۆت تابناک تەمەن ٤٢ ساڵ و سیامەک "کەرامت"یان دەسبەسەر کرد و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.