کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

16:35 - 23 پووشپەڕ 2722

لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران بەرێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕێ ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کوبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی ئەردەبیل، کرماشان، ئەهواز، شووش و شووشتەر لەبەردەم ئیدارەی گشتی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کادرەکانی دەرمانی شاری تەبرێز لەبەردەم زانکۆی پزیشکیی ئەو شارە بەڕێوە چوو. جێگەی ئاماژەیە کە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی بە دروشمی دژ بە ڕێژیم داوای ماف و ویستەکانیان دەکەن.