کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە

16:46 - 23 پووشپەڕ 2722

دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، "دایە ئایشێ وەهابی" دایکی شەهیدان "عەبدوڵڵا مەلازادە و ئەبووبەکر مەلازادە" لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی بانە بە خاک سپێردرا. دایە ئایشێ هاوسەری سۆفی محەممەدی کەنداڵی بوو کە بنەماڵەیەکی زۆر نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەخۆشەویست بوون، هەر کات پێشمەرگە ڕووی لە ناوچەکەیان دەکرد بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هاوکاریی پێشمەرگەکانیان دەکرد. شەهید عەبدوڵڵا مەلازادە کوڕی دایە ئایشێ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و ساڵی ٤٦ لە شانەخسێی باشووری کوردستان شەهید بوو. ئەبووبەکری مەلازادە کوڕی دیکەی دایە ئایشێ ساڵی ٦٨ لە کاتی چوونەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر شەهید کرا. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە ئایشێ و هەمو خەڵکی بانە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.