کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری تیکاب

17:31 - 23 پووشپەڕ 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامانی نهێنی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گەڕەکی شەریفاوای ئەو شارە بە بۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی ڕێبەری مەزنمان دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەدەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەن، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و پەیمانیان لە گەڵ ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات نوێ کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشیی لەو هاوڕێیانەمان لە تیکابی ناوچەی هەوشار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کاروچالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.