کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی کوردستان

17:34 - 23 پووشپەڕ 2722

کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی کوردستان لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی کوردستان، کە ماوەیەکیش سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراق بووە، لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری هەولێر و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد. کەریم ئەحمەد لە ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە. ناوبراو وەکوو خۆی و وەکوو سکرتێری حیزبی شیووعیی کوردستانیش دۆستایەتییەکی قووڵی لە گەڵ حیزبی دێموکراتدا هەبوو. هەر بەو بۆنەوە لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی باشووری کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیووعی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.