کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران، تەوەری سەرەکیی وتووێژەکانی ئەمریکا و عەرەبستانە

15:15 - 25 پووشپەڕ 2722

سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی ٢ کاتژمێری‌دا لە شاری "جەددە"ـی عەرەبستان لەگەڵ پاشا، جێگر و ئەندامانی دەوڵەتی عەرەبستان وتی: لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبیی لەبارەی چۆنییەتی بەرگریی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران وتووێژی باش و پلانی تایبەتمان داناوە. ڕۆژی هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، جەو بایدن سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی‌دا لە شاری "جەددە"وتی: ویڕای سەرنج‌دان بە هەڕەشە، مەترسیی و کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیاکانی لە ناوچەکەدا، تاوتوێی دۆخی بەرگریی وڵاتی عەرەبستانمان کردووە و لە بارەی پێداویستییە ئەمنییەتییەکانی ئەو وڵاتە وتووێژی باش کراوە و پێویستە پلانی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران دابنرنێ و پلان و پێداویستییەکانیش تاوتوێ کراون و لەگەڵ دوو وڵاتی عەرەبستان و ئیمارات دەخرێنە بەرنامەی کارەوە. پیویستە ئیدی ڕێژیمی ئێران ڕابیگردرێ تەنانەت ئەگەر پێویست بە هێزی سەربازیی بکا، لەبەر ئەوەی دەستووری ناسەقامگیری ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راستەوخۆ لە تارانەوە دەدرێ و دەبێ وڵاتانی عەرەبی و هاوپەیمانان پێش بە ڕێژیمی ئێران بگرن.