کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شارەکانی جوانڕۆ، دیواندەرە و پیرانشار

15:21 - 25 پووشپەڕ 2722

ئەندامانی و دڵسۆزانی حیزب بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی شەهید دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئۆتریش، لە شارەکانی جوانڕۆ، دیواندەرە و پیرانشار چالاکی تەبلیغییان بەڕیوە برد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەویندارانی ڕێگا و ڕێبازی دکتور قاسملوو، لە شاری جوانڕۆ و دیواندەرە و پیرانشار بەبۆنەی ٣٣یەمین ساڵرۆژی تێرۆری دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەلایەن تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بە نووسینی دروشم و بڵاو کردنەوەی وێنەی ڕێبەری شەهید، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات و د.قاسملوو و هەموو شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا کە تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان درێژەدەری ڕێگایان بن. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشیی لە ئەندامان و دڵسۆزانی دێموکرات لە شارەکانی جوانڕۆ، دیواندەرە و پیرانشار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کاروچالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.