کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

15:02 - 26 پووشپەڕ 2722

لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران بەرێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە٢٥ی پووشپەڕێ ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کوبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژم ٢٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی کەرەج، ئەهواز، ئیسفەهان، ئەراک، بابول، مەشهەد، تەورێز، زەنجان، کرمان، ئیلام، خوڕەمشار، تاران، خوڕەماوا، شووشتەر، سیرجان، ئەردەبیل، ڕەشت، ڕامهۆرمۆز، ساری، کرماشان، بیرجەند، هەمەدان، قەزوێن و دزفوول، ڕژانە سەر شەقامەکان وکۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن کیڵگە پەلەوەرییەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران لەبەردەم بینای وەزارەتی کشتوکاڵ، مامۆستایانی زانکۆی پزیشکی و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی "تەجریش"ی تاران لە حەوشەی نەخۆشخانەکە و کرێکارانی شارەوانی بێهبەهان بەڕێوە چوو.