کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوی مینێک بە ماشینی سپای پاسدارندا لە سنووری ورمێ، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

16:01 - 27 پووشپەڕ 2722

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ، ئۆتۆمبێلەکە تەقییەوە و بەکرێگیراوانی سپا کوژران یان بریندار بوون. ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە سەر جادەی بنکەیەکی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی "جوجەهی" لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ مینێک بە ماشینی گەشتی هێزەکانی سپادا تەقییەوە و چەند کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە دەنگی دوو تەقینەوە لەو کاتەدا هاتووە و دوای ١٥ خۆلەک ماشینی فریاکەوتن بۆ گواستنەوەی تەرم و بریندارەکان گەیشتوە و دواتر دڕۆنێکی سپای پاسداران بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بە سەر ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە . تا ئێستا هیچ لایەنێک چاندنی ئەو مینەی وە ئەستۆ نەگرتووە.