کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابەزینی بەردەنگی بەرنامەکانی دەنگ‌ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران

16:23 - 27 پووشپەڕ 2722

ڕۆژنامەی خوراسان دەڵێ: هیچکام لە بەرنامەکانی دەنگ ‌و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی تەنانەت سەتا ٥٠ بەردەنگی نییە. ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی خوراسان، کە لە مەشهەد چاپ و بڵاو دەبێتەوە و سەر بە ڕێژیمە، لە ڕاپرسییەک لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەکانی "دەنگ‌ و ڕەنگی" کۆماری ئیسلامیدا هیچ بەرنامەیەک تەنانەت سەتا ٥٠ی بەردەنگی نییە و بەرنامەی سەردەمی نوێ"عصر جدید"، کە یەکێک لەو بەرنامانەیە کە زۆرترین لایەنگری هەیە بینەرانی ئەو بەرنامەیەش سەتا ٤٤.٤ ـە و ئەوەش نیشانەی لاوازیی دەنگ ‌و ڕەنگی کۆماری ئیسلامییە. ڕۆژنامەی خوراسان لە بەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە هێندیك لە سریالەکان کە لە دەنگ ‌و ڕەنگی ڕیژیم بڵاو دەبێتەوە ناگاتە سەتا ١٠و ئەگەری هەیە بەشێک لەو بەرنامانە بەهۆی نەبوونی بەردەنگ دابخرێن.