کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دادگایی ۱۵چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە شاری سنە

00:44 - 28 پووشپەڕ 2722

کۆبوونەوەی دوایین دادگای ۱۵ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە چوو. رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۵ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆبوونەوەی دوایین دادگای ۱۵ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی "فاتمە زەند کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی، رزا مورادی، غەیاس نێعمەتی، رزا تەهماسبی، سادق کەنعانی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، کوورش عێزەتی، رزگار حەیدەری، موختار ئەسەدی، ئارام ئیبراهیمی، بێهزاد قەوامی و شەهریار نادری" لە لقی ٢ی دادگای نایاسایی گشتیی ڕێژیم لە شاری سنە بەڕێوە چوو. شایانی باسە کە لەم کۆبوونەوەدا کە لە لقی ٢ی دادگای گشتیی ڕێژیم لە شاری سنە بەڕێوە چوو، ئەم ١٥چالاکی پیشەییە بە تۆمەتی پروپاگەندە دژی رژیم بەرگریان لە خۆیان کرد. جێگای ئاماژەیە کە ئەم مامۆستایانە پێشتر لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی مامۆستایان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.