کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکراکردنی ناوی ئەندامانی سایبێریی سپای پاسداران لەلایەن گرووپێکی هەکێرییەوە

00:47 - 28 پووشپەڕ 2722

گرووپی هەکێریی (لب‌دوختگان) ناوی ژمارەیەک لە ئەندامانی سایبێریی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بڵاو کردەوە کە کاریان هێرشی سایبێریە بۆ سەر ماڵپەڕە ئەمنییەکانی وڵاتانی ئورووپایی. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "ایران اینترنشال"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، گرووپی هەکێری" لب دوختگان"، ناو و زانیاریی لەسەر ژمارەیەک کارمەندی سایبێری سپای تێرۆریستی پاسداران و ڕێکخراوی "ئیتلاعات"ـی سپای بڵاو کردەوە و ئەو کەسانە کارمەندی دوو کۆمپانیای بە ناوەکانی "ناجی تێکنۆلۆژی و ئەفکار سیستم"ـی سەربە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانن و ناوی کارمەندانی ژووری سایبێری‌ش بریتین لە: مەنسوور ئەحمەدی، عەلی ئاغائەحمەدی، مستەفا عەباسی، ئەحمەد تەیێبی، حەمید زراع و حەیفا زەنگەنە، کە هێرشی سایبێری دەکەنە سەر ماڵپەڕە ئەمنییەتییەکانی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا و ئیسرائیل. ئەو گرووپە، ئەو کەسانەیان وا ناساندووە کە بە بەکارهێنانی ئامرازگەلێک لە رێگەی ماڵپەڕەکانەوە کاری سیخوڕی و هەککردن بکەن و چەندین جار هێرشی سایبێرییان کردووەتە سەر ماڵپەڕە ئورووپاییەکان و ئامانجی سەرەکیشیان بە ئامانجگرتنی ماڵپەڕە ئەمنیەتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە بەڵام تا ئێستا لە هیچ هێرشێکی سایبێری بۆ ماڵپەڕەکانی ئەو دوو وڵاتە سەرکەتوو نەبوون.