کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات

17:56 - 2 خەرمانان 2722

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، یەکبوونەوە و یەکگرتنەوە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پیرۆز کرد. دەقی پەیامەکە: سڵاوێکی شۆڕشگیرانە! بەرێزان: کاک مستەفا هیجری کاک خالید عەزیزی یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، یەکبوونەوە و یەکگرتنەوە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئێوەی تێکۆشەر و خەباتگیر و کادر و پێشمەرگەی شاخ و شار و لایەنگران و دوستانی حیزب و خەڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.یەکبوونەوە حیزبی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی کە ئەزموونی ١١مانگ حکومەتداریی و دەیان ساڵ خەباتی زیڕین و پرشنگداری چەکداریی بۆ وەدێهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردی، بە دژی سیستمە دیکتاتوور و سەرەڕۆکانی پادشایی و ئاخوندی هەیە، هەنگاوێکی مەزن و جێگای بایەخە بۆ خەبات و تێکۆشان و شکۆی زیاتر بە حیزبی دێموکرات دەدا، جێگای پشتیوانی و دەسخوشی مامۆستایانی سەنگەری زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستانە. بەردەوام بێ خەباتی شار و شاخ یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران ٣١گەلاویژی ٢٧٢٢ی کوردی