کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب لە گوندی "گەلێن" سەر بە ژاوەرۆی سنە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

22:51 - 2 خەرمانان 2722

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی حیزب لە گوندی "گەلین" لە ناوچەی ژاوەرۆ پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. ئەوان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە بەبۆنەی وەسەریەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و پتەوکردن و بەهێزتربوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی بە هەموو خەڵک و خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو زیندانییە سیاسییەکان دەڵێن. هەروەها لەو پەیوەندییەدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکێکی حیزبی نیشان داوە.