کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگە لە گۆڕستانی "داسێرانـ"ـی مەریوان ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

17:35 - 4 خەرمانان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ـی خەرمانانی ١٤٠١ـی هەتاوی، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگە، لە گۆڕستانی "داسێرانـ"ـی مەریوان بەڕێوە چوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕێز لە زەحمەت و ماندووبوونی شەهیدانی ژینگە، شەهیدان "شەریف باجوەر" و " ئۆمێد کۆنەپۆشی" لە ئەندامانی چالاک و دڵسۆزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان گیرا. ڕێکەوتی ٣ـی خەرمانانی ١٣٩٧ـی هەتاوی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی گوندی "پێڵە"ی مەریوان، "شەریف باجوەر"، "ئومێد کۆنەپۆشی" و دوو چالاکیی ژینگەیی دیکە لە ئاگردا سووتان و شەهید بوون. "شەریف باجوەر" و "ئومێد کۆنەپۆشی"، لە ئەندامانی چالاک و ناسراو و دڵسۆزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بوون کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئەزموونی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانیان هەبوو و خەڵکی کوردستان لەو باوەڕەدان کە ڕێژیم دەستی لە شەهیدکردنی ئەم ژینگەپارێزانەدا هەبووە.