![](/weney-mallperr/3177.jpg)
کوردستان میدیا: داهاتی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، ٤٠ میلیارد دۆلار زیانی بەر کەوتووە و پێشبینی دەکرێ ئەو دابەزینە بەردەوام بێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی و ئەم دابەزینە لە سێ دەیەی رابردوودا بێپێشینە بووە.
بەهۆی گەمارۆکانی حەوتووی رابردووی ئەمریکا لەدژی پیشەی نەوتی ئێران رەوتی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتە لە چەند مانگی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکەی بەرچاو، کاریگەریی لەسەر داهاتی نەوتی ئێران داناوە و بەپێی ئەم راپۆرتەی ئاژانس سەرەڕای دابەزینی ئاستی داهاتە نەوتییەکان، رێژەیەکی بەرچاویش لەپارەی نەوتیی ئێران لە وڵاتانی دەرەوە بلۆکە کراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە کورەی باشوور لە مانگی ژانوویەدا هاوردەی نەوتی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی لە ١٨٥ هەزار بوشکەوە بۆ ١٣٠ هەزار بوشکە لە رۆژێکدا کەم کردەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە چاوەڕوانی دەکرێ، دوایین خولی تەحریمەکانی ئەمریکا کەلە ٦ی فێورییە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، دەوڵەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ وەرگرتنی پارەی نەوت، دەخاتە ژێر گوشارەوە.
بەپێی گەمارۆکانی حەوتووی رابردووی دەوڵەتی ئەمریکا،ئەگەر بیت ئێران نەوت بەهەر وڵاتێک بفرۆشێتك تەنیا دەتوانێ پارەکەی خۆی لە هەژمارێکی بانکیی ئەو وڵاتەدا دابنێت و لەباتی پارەکەی، لەو وڵاتەوە شتومەک هاوردە بکات.
ئێران لە مانگێکدا ٣،٤ میلیارد دۆلار بەهۆی دابەزینی هەناردەی نەوت زیانی پێ گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێ لەم مانگەدا هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ژێرەوەی یەک میلیۆن بەرمیل، دابەزین بە خۆیەوە ببینێت.