کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ئوتریش

13:26 - 8 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی یادی کۆماری کوردستان، رێوڕەسمێک بەڕیوە دەبات.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٦ی پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە یازدەی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ بەرانبەر بە ٣١ی ژانوویەی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٦٩ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە شاری ڤییەن بەڕیوە دەچێت.

ئەم رێوڕەسمە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوتریش رێک خراوە.

هونەمرمەندان لۆکە زاهیر و هەژار عومەر میراو لەم رێوڕەسمەدا بەشدار دەبن و ریوڕەسمەکە دەڕازێننەوە.

ئاویەر.ک

11946.jpg
e