کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برایانی كوردپوور بۆ ناوەندێكی ئەمنیەتی لەشاری ورمێ‌ راگوێزران

18:32 - 8 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ‌حەفتە لە راگرتنی مەسعوود و خوسرەو كورد پوور لە گرتنگەی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌ راگوێزران.
ئەو دوو رۆژنامەنووس و چالاكەی مافی مرۆڤە، بەمەبستی لێکۆلینەوە و لێپرسینەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپاش بڵاوی كردۆتەوە، مەسعوود و خوسرەو رێكەوتی 6‌ی خاكەلێوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ راگوێزراون.

خوسرەو كوردپوور رێكەوتی ١٧‌ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە ناو ماڵەكەی خوێدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كرا.
هەر لەو پێوەندییەدا یەك رۆژ دواتر كە مەسعوود كوردپوور بە مەبەستی بەدواداچوون بە دۆسیەی براكەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی لە شاری مەهاباد كردبوو، ئەویش لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەوە دەسبەسەر كرابوو.
دەسبەسەر كرانی ئەو دوو چالاكەی مافی مرۆڤە لە كاتێك دایە چەند رۆژ دوای گیرانیان، پارێزەرەكەیان بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوش و چاوپێكەوتن لەگەڵ مەسعوود و خوسرەو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادی كردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی كە هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیم نەیانهەێشتبوو چاوی بەو دوو رۆژنامەنووسە بكەوێ‌، وەكالەت‌نامەكەشیان لێ ئەستاندبوو.