کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆچی نابێ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەین

11:01 - 15 رێبەندان 2719

سۆران شەمسی

ڕێژیمی سیاسیی زاڵ و حاکم لە وڵاتی ئێراندا نیزامێکی دێموکراتیک نییە و دوورە لەوەی کە کەس بە دێموکراسی بزانێت، بۆچی کاتێک کە دەمانهەوێت لەسەر ماف و ئازادییەکان و دادپەروەری کەم قسە بکەین، دەبینین کە وڵاتی ئێران لەو ئاستەدا نییە.

لە شێوەی ڕێژیمی تۆتالیتر یان ویستی تەواوی ویلایەتی فقیهـ، کە تێکڕای لە دوای بە تاککردنی هێز بە شێوەی گشتیی خۆیەتی، لە نموونەی تاکگەرایی مانای ئاشکرا ئەم ڕێژیمە دیاری دەکات و یاسا بڕیاری لەسەر دەدات، تەنیا وەکوو یەک شانۆی دێموکراسی خۆی دەردەخات، بەڵام لە تێپێچانەوەی ئەوەی بنەماکان و پرەنسیپەکان و چوارچێوە پێکهاتەکان باس دەکرێت و بارودۆخەکە لەگەڵ بناغەی ئەو ئامادەکراوەیە و دیسیپلین بەرەوڕوی یەک قۆناغ دەبێتەوە کە هەمان ڕێبەرە، حکوومەت و ڕێژیم لە ڕێگای تێگەیاندنەوە کە کەسی ڕێبەر وەکوو یاسایەکی نەنووسراوە پێکهاتەکان و ناوەندەکان شێوازی پێ دەدات و بۆ مانەوەی خۆی درێژەی پێ بدەن، لە ئاکامدا ئوتووماتیکوار بە لای دیکتاتۆرییەت و سەرەڕۆیی تاک و کۆمەڵ ڕادەکێشرێت.

پێدەچێت وشەی حکوومەتی تۆتالیتر بە ڕێژیمی ئێستای ئێران بێ جێ نییە و لەگەڵ ئەوەی کە وێنەی ڕۆژگار دەتوانێت ئەوەی کە ئێستا لە ئێراندا وەکوو سیستەمی چالاک بە حکوومەتێکی تۆتالیتر ناو بنێت، لە بارودۆخێکی وەهادا کە دوای لانیکەم چوار دەیە لە ڕێژیمی ئیسلامی تێدەپەڕێت و وانەیەکی زۆری لە کارە ڕەشەکانیان لە شێوە و جۆری توندوتیژی لە باڵادەستی دیکتاتۆری بێ ئاکار و توندوتیژی لەگەڵ گەندەڵی و فریودانی خەڵک گرتوومانە و بینیومانە کە جەماوەریان خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بە پلە و پارە و خەڵات بۆ هەر کارێکی خۆیان ئامرازێکی تایبەت دادەمەزرێنن و لەسەر تریبۆن و ڕاگەیاندنەکانی کۆمەڵگا هاوار دەکەن بۆ ڕێژیمێکی بەناو دێموکراسی.

بە درۆدان و چەواشەکاری و خەڵک فریودان هیچ شتێکی تر لەم ڕێژیمەدا نییە، بە خۆشییەوە هه‌ندێك خەڵک لەم یاسا و بڵاوکردنەوەی درۆکان بە ئاگا هاتوون و کۆمەڵگایان تووشی جووڵەیەکی بناغەیی کردووە، لێرەدا خەڵک کە دوای ساڵانێک بە زۆری ڕێگاکان و ڕەنگەکان و بەڵێنەکان بە لەدەستدانی گیانی خۆیان ئەزموون کردووە و لەگەڵ هەموو جۆرە مکانیزم و شۆردنەوەی مێشک و کاناڵیزەکردنی خەڵک و فریودانی ئەوانیان کردووە، لە کاتێکدا کە بە دوای هەڵبژاردنەوە بن و لە ڕاستیدا بەم جۆرە چاوەدێرییە هەڵبژاردنەکانیان جۆرێک لەگەڵ ڕێژیمی زۆرداری خۆیان بەرتەسک کردووەتەوە.

بایکۆتی هەڵبژاردن لە ڕێگای داواکانی خەڵک و دوورخستنەوەی دەسەڵاتدارییە کە بە بەهاکانی خەڵک و ئازادییەکان حورمەت دانانێت و بە کۆمەڵگا بە هەموو جۆرە چاوەدێرییەکی تایبەتی خۆی ڕێگەی باس و دەربڕینی پێ نادات و بەردەوام لە جێگا جۆراوجۆرەکان و بۆنە تایبەتەکاندا بە خەڵک شەڕی ڕاگەیاندووە و خۆی لە بەرانبەر جەماوەر دادەنێت.

هەر کات حکوومەت بە زمانی زۆر و ترس لەگەڵ خەڵکدا قسەی کردووە، خەڵکی لە خۆی دوور خستووەتەوە و زۆرتریش دوور دەخاتەوە، لە ڕاستیدا خەڵک بەگشتی بەرەو نەمان دەبەن، هەڵبژاردن و بەشداریکردن لەم یارییەدا هاوتەریبکردنە لەگەڵ خەلافەت پێشڕەوی دیکتاتۆرییەتی خۆیان.

بە ڕادەیەک کە زوڵم، زوڵم ڕادەکێشێت و گەندەڵی، گەندەڵ ڕادەکێشێت، ئەم هەڵبژاردنە و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی لە پێشمانن ڕۆچەونەخوارەوەی زۆرتر لە یارییەکی پیس و نوقم بوون لە زوڵم و ناپاکییەکانە، ئەگەر بمانهەوێت لەسەر هەڵبژاردنێکی ئازاد قسە بکەین، هەڵبژاردنی ئازاد هەڵبژاردنێکە کە بەپێی بارودۆخ و کولتووری سیاسی لە وڵاتدا ڕەها و سالار بێت و بارودۆخی هەڵبژاردنێکی ئازاد ئاگادار و پێڕەو بکرێت، لە بەرانبەر هەڵبژاردنێکی شانۆیی ئاشکرای دەکات و لە هەڵبژاردنێک کە تەنیا بە ڕواڵەت لە هەڵبژاردن بچێت و دەنگ و بۆچوونی ڕاستیی خەڵک لەوێدا تۆمار ناکرێت، هەڵبژاردنی ئەمری ئەم جارە زیاتر لە زنجیرە هەڵبژاردنی ساڵەکانی ڕابردووی ڕێژیم و وەلایەتی فەقیهـ خستووەتە تەنگانەوە و ئاڵۆزییەکی پێش چاو و ڕوونی سەبارەت بە بەشێک لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ئاکامی هەڵبژاردن دەرکەوت.

لە حاڵێکدا کە ئەم جارە بەر لە ئەنجامدانی، بەرپرسانی ڕێژیم تووشی کێشەی سیاسیی گەورە بوون، ئەم بارودۆخە لە ئاکامی بەشێک لە ڕووداوە گەورەکانی ئەم ساڵانەی دواییە کە ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهـ بەرەو لەنێوچوون برد؛

۱-  شۆڕشی ساڵەکانی (۸۸-۹٦) و بەتایەتی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ.

۲-  هێزی حاکمی ئەزموونکراوی بەشەکان، دابەشبوونی یەکتری یان لاوازی دەکەن.

۳-  ئامادەبوون و ئاگاداریی کۆمەڵگا بۆ شۆڕش هەڵکشاوە و ئاستی پشت تێکردن و ڕێژەی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا بە زۆرترین ئاستی خۆی گەیشتووە.

٤-  ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهـ لە سێ شەڕی دەرەوە، لە یەمەن و عێراق و بەتایبەت سووریە، بە قووڵی تێوە گلاوە و ڕێگای هاتنەدەرەوەی نییە.

٥-  یەکگرتوویی نەتەوە سەرکوتککراوەکان دژی ڕێژیم زۆر بووە و خووی هێرشکردنی بە خۆیانەوە گرتووە.

٦ـ لە بەرنامەی ڕێککەوتننامەی ناوکیی ئێران (بەرجام) لە ڕوی سیاسییەوە بەرەو دۆڕان بووەتەوە، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ بایکۆتە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی تر کار دەکات و تەنانەت پەرەپێدانی ئەو زیاتر لە بەرچاو دیارە.

۷-  بەرنامەی ڕێژیم هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو دۆڕان بووەتەوە.

۸-  بارودۆخی ژینگە و بەتایبەت کەمئاوی و ناسەقامگیریی ژینگەیی بە شێوەیەک لەگەڵ کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان تێکەڵ بووە.

۹-  درزی چینایەتی، بەدەرکەوتنی برسییەتی بەشێکی بەرچاوی زۆر لە کۆمەڵانی خەڵک، بێکاریی لانیکەم دە ملیۆن کەسی، هەبوونی کۆمەڵگایەکی ۲۰ ملیۆنیی هەژار دووپات بووە.

لە ڕاستیدا ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهـ هیچ ڕێگەچارەیەکی نییە و بەرپرسەکانی ئێستا درێژەی بارودۆخی دڕاو و دۆڕاوانی ڕابردوون.

بەم مەبەستە ئەمرپێکردن بۆ هەڵبژاردن و بەم واتایە کە خاوەنی بارودۆخ و پێوەرەکانی ناسراوی هەڵبژاردنە، بەڵام لە ڕاستییەکەیدا هەڵسوکەوت بۆ دابەشکردنی هێز و تازەکردنەوە و جوانکاریی سیاسی لە یەکێک لە ئاستبەرزەکانی ڕێژیمە.

بەڵام ئەگەر ڕەگی قووڵی ئەم بەگژداچوونە بە دوایدا بڕۆین، لە ڕوی سیاسییەوە پێویستیی حەیاتیی ویلایەتی فەقیهـ بۆ یەک شێوە ڕێژیم نابێت لەبیری بکەین کە بە تیربارانکردنی خەڵک لەلایەن چڵکاوخۆران و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ جارێکی تر ڕووخساری جەنایتکاری ئەم ڕێژیمە لە پێش چاوی خەڵک نیشان دایەوە و پێویستە هەوڵ بۆ لەنێوبردنی ئەم ڕێژیمە دڕندەیە زیاتر لە پێشوو لە پێش چاوی هەمووان نیشان بدات.

نەتەوەکانی ئێران بۆ ڕاپەڕین بە دژی ڕێژیمی ئیسلامی لە هیچ هەلومەرجێک غافڵ نەبوون و هەر کاتێک بچووکترین بیانوویان دۆزیوەتەوە، بە دژی بنەماکانی ڕێژیم و خاڵە سەرەکییەکانی ئەو دەسەڵاتە سەرەڕۆوە ڕاپەڕیون، ئەم ڕاستییە خۆی ئەوە دەردەخات کە خەڵک بەباشی دەزانن کە ڕزگاریی ئەوان هەژاری و مەینەتی ئێستا، نەک لە هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمی ئەمر پێکردن، بەڵکوو لە هەوڵ بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیراندایە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.