کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی چەندین لایەنی ئۆپۆزسیونی ئێرانی لە ئۆسلۆ

18:20 - 26 رەزبەر 2725

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٨/١٠/٢٠٢٥)، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی هاوڕێ ئاسۆ حەسەنزادە، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی چەندین ایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ئۆسلۆ کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی  ئێرانەوە ڕێک خرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ، چەندین لایەنی سەرتاسەریی ئێرانی، کوردستانی، تورک و عەرەب و هەروەها چەندین کەسایەتیی ناسراوی سەربەخۆ و چالاکی مافی مرۆڤی لە دەوری یەک کۆ کردەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی باسکردن لەسەر ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی بناغەی دەسەڵاتێکی نۆێ لەسەر ئەساسی دێموکراسی و گەرەنتی بۆ دەستەبەرکردنی مافی گەلانی ئێرانی فرەنەتەوە پێک هاتبوو.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە پانێلی دووهەمدا وتاری خۆی لە چوارچێوەی ئاساییکردنی دێموکراسی و ڕێگریکردن لە دووبارە دروستبوونەوەی سیستمێکی دیکتاتۆری پێشکەش دەکات.

ئەم کۆبەەنەوەیە بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.