
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٨-١٠-٢٠٢٥) لە شاری درێسدێنی ئاڵمان، دووەم ڕۆژی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کردنەوەی زانکۆی کوردی بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووەم و کۆتایی کۆنفرانسەکە بە وتارێکی د.یوونس بەهرام دەستی پێ کرد.
پاشان هەتا کۆتایی ڕۆژ چوار پانێل بە بەشداریی ئاکادێمیسیەنی کورد و ئاڵمانی دەربارەی گرنگیی هەبوونی زانکۆی کوردی و خوێندنی باڵا گفتوگۆ کرا و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
لە میانەی ئەم دیدارانەدا بەڕێز د.کوێستان گادانی بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەسایەتییە کورد و ئاڵمانییەکان پێک هێنا و ڕای ئەوانی دەربارەی باسەکانی ڕۆژ و بارودۆخی هەنووکەیی کورد لە ناوچەکە بەتایبەت لە ئێران و هەروەها پرسی کورد لە دیاسپۆرا وەرگرت و هەڵوێست و سیاسەتی حیزبی دێموکراتی پێ ڕاگەیاندن.