کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی بەرز راگرتنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان رێوڕەسمێک لە وڵاتی فیـــنلاند بەڕێوەچوو

13:58 - 2 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: بە بۆنەی بەرز راگرتنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان رێوڕەسمێک لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێورەسمی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن کۆمیته حیزبی دێموکرات بە بەشداریی کوردانی نیشتەجێی شاری ڤاسا بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بۆ رێزلێنان لەفیداکاریی پێشمەرگە، لەلایەن کۆمیته ناوچەیی حیزبی دێموکرات له شاری ڤاسا ڕێکخرا بوو.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە یەک خولەک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان و خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی‌رەقیب دەستی پێکرد.

پاشان نەوزاد عەبدوڵازادە بەخێرهاتنی ئامادە بووانی کرد و دواتر کەریم حه بیبی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی حیزبی کۆمیتە ناوچەی ڤاسای پێشکەش کرد.

لە پەیامی کۆمیتەدا وێڕای بەکورتی باسکردنی مێژووی ئەم رۆژە پیرۆزە کە لەلایەن حیزبی دێمۆکراتەوە وەک رۆژی پێشمەرگە دیاریکراوە، باسێک لەسەر خۆڕاگری و فیداکاری هێزی پیشمەرگە پێشکەش کرابوو و فیداکاری و خوڕاگریی کچان و کوڕانی کورد کە له کۆبانی و شنگاڵ لە رۆژئاوا و باشوور و کوردستان و یەک ڕێزی هێزی پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانەکان لە هەموو بەشەکانی کوردستان وەک نموونە باس کران.

لە بەشێکی دیکەی پەیامی کۆمیتەدا حەبیبی باسی لەخۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی شاری ئورمیە کردو وتی بەبێ جیاوازی ئەرکی سەرشانی هەموانە لەدەرەوەی وڵات کە دەنگی حەقخوازانەی ئەم شۆڕشگێرانە بگەیەننە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و رێژیمی ئێران لەمە زیاتر ریسوا بکەن.

لەدوا بەشی پەیامی کۆمیتەدا باسێک لەشەوی یەلدا و شەوی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو و بە کورتی ژیاننامەی شەهید دوکتور قاسملوو کرابوو.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکە ئەنوەر شێخ محەممەد چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد.