کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سمینارێك لە سوید بەڕێوەچوو

19:23 - 6 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: بە بۆنەی بەرز راگرتنی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید بە بۆنەی بەرز راگرتنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سمینارێكی بۆ عەلی پاڵانی بە بەشداریی ژمایەكی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و نوێنەری حیزب و رێکخراوەکان لەو شارە پێک هێنا.

سەرەتای سمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

10193.jpg

دواتر حەمید سەرمەستی بەخێرهاتنی ئامادەبوان، نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکانی ئەو دەڤەرەی کرد.

پاشان ئاسۆ پاڵانی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری کارلستاد پەیامی کۆمیتەی حیزبی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان خوێندەوە.

دواتر برووسکەی پیرۆزبایی کۆمیتەکانی لاوان، ژنان و یەکیەتیی کوردانی ئەو شارە لەلایەن بەڕێوەبەری سیمینارەکە پێشکەش کرا.

لە نێو ئاخنی بەرنامەکەدا دوو پارچە هۆنراوە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لەلایەن محەممەد جافی و کولسووم بەرزەکاو خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا چەند وتەیەک لەلایەن هایدەوە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز پێشکەش کرا.

بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بە عەلی پالانی کە باسێکی لەسەر پێشمەرگە و ناوی پیرۆزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرد.

10192.jpg

ناوبراو لە قسەكانیدا، ئاماژەی بە باردۆخی ھەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی كرد و گوتی نەتەوەی كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان پێویستی بە یەكگرتن و یەک دەنگی ھەیە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە ئەركی سەرشانی ھێزە كوردییەكانە كە ئەو یەک دەنگی و یەكگرتنە دروست بكەن.

پاڵانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر چاونەترسی و لێهاتوویی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە و شەڕڤانانی کورد بەرامبەر بە داگیرکەران و هەروەها بەرپەرچدانەوەی هێرشی دڕندانەی ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە داعش بۆ سەر خاکی پیرۆزی کوردستان.