کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە تاڵان بردن و کاول کردنی ئاسەوارە مێژوویی‌یەکانی شاری مەریوان بەردەوامە

15:19 - 21 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: بە بیانووی نۆژەن کردنەوەی مزگەوتی لەیلاخییەکان لە گەڕەکی چوار باخی شار مەریوان، هەوڵی تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژوویی‌یه‌کانی ئەو مزگەوتە دەراوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەیەکە لە مزگەوتی لەیلاخییەکان لە گەڕەکی چوار باخ و نزیک پارکی میللەت، کە ئاسەواری کۆن و مێژوویی تێدا دۆزراوەتەوە، لەلایەن کەسانێکی هەلپەرستەوە بە بیانووی نۆژەن کردنەوە هەوڵی دزین و بەتاڵان بردنی ئەو ئاسەوارانە دەدرێت.
هاووڵاتییەکی گەڕەکی چوارباخی شاری مەریوان بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، لە راستیدا ئەو کەسانە دەیانهەوێ بە قووڵ‌تر کردنی مزگەوتی یەیلاخییەکان بە درێژایی ١٠ میتر و هەڵگرتن و تاڵان کردنی ئەو ئاسەوارە مێژوویی‌یانە، فەرهەنگ و ژیاری مێژوویی شاری مەریوان و کوردستان بسڕنەوە.
ئەم هاووڵاتییە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ وتیشی: ماوەیەک لەوە پێشیش سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەژێر ناوی هەڵکەندنی زاغەی تەقەمەنی، هەوڵی لەناو بردنی قەڵای مێژوویی شاری مەریوانی داوە.
پێشتریش پردی مێژووی گاڕان بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی میرات فەرهەنگیی ئەو شارە رووخا.