کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکی تەبلیغی لە بۆکان درێژەی هەیە

15:59 - 11 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: چالاكی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی كوردستان لە شاری بۆكان بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی كوردستان لە شاری بۆكان دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی و پووستێری تایبەتی كومیسیۆنی تەشكیلاتیان بە نیشانەی رێزلێنان لە بنەماڵەی شەهیدان و وەفاداری بە رێبازی شەهیدان بۆ بنەماڵەی شەهیدان نارد و تراكت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو كرادەوە.
میراوا، قەڵای رەسووڵە سیت، عەباس ئاوا، ئاڵی کەند، گردی قەبران و ئەسپۆغە، ناوی ئەو شوێن و گوندانەی شاری بۆکانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.