کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەراوردێکی کورتی نرخی کاڵا و شتومەک لە ماوەی زیاتر له ٧ ساڵ لە ئێران

16:22 - 6 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: لە ماوەی دەسپێکی خولی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدی‌نژاد هەتا ئێستا نرخی کاڵا و شتومەکی خواردەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە.


شارەزایانی ئابووری و تەنانەت سیاسیش لەو باوەڕە دان سیستمی ئابووریی رێژیمی ئێران بەرەو هەوسار پچڕاوی رویشتووە و کونترۆڵ کردنی زۆر ئەستەمە.
لە زۆربەی ئەو حاڵەتانەدا ئەوە خەڵکی هەژار و کەم داهاتن کە بە گۆشت و ئیسقانەوە تەحەمولی ئەو دۆخە تاقەت پڕوکێنەرە دەکەن و لەژێر دابین کردنی تێچووی ژیان، پشتیان چەماوەتەوە.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا بۆ زیاتر روون کردنەوە و هەڵسەنگاندێک لە نێوان نرخی کەلوپەلەکان بە بەراورد لەگەڵ چەند ساڵ لەمەوبەر خشتەیەکی لە نرخەکان دروست کردووە و ئەگەری ئەوەیە هەیە ئەو نرخانە لە هێندێ‌لە شارەکان بەپێی بارودۆخیان جیاواز بێت، بەڵام ئێمە هەوڵمان داوە نرخ و هەڵاوسانێکی گشتیی پێشکەش بکەین.

3801.jpg