کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی ئاژانسی هەواڵی موكریان نیووز دەسبەسەر كرا

20:40 - 17 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: خوسرەو كوردپوور بەرپرسی ئاژانسی هەواڵی موكریان نیووز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كرا.

بەپێی دوایین زانیارییەكان خوسرەو کوردپوور لە شاری مەهاباد و لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر كراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری دەسبەسەركرانی روون نیه.

هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپاش ئەو هەواڵەی لە زاری یەكێك لە نزیكانی خوسرەو پژراست كردۆتەوە.
خوسرەو كوردپوور رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٠‌ی هەتاویدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كرابوو.