کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی بەرەی نیشتمانی سووریە دەست لەكار كێشانەوەی خۆی راگەیاند

03:02 - 5 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ئەحمەد مەعاز خەتیب رێبەری بەرەی نیشتمانی سووریە، گەورەترین بەرەی دژبەری رێژیمی بەشار ئەسەد دەستی لە كار كێشایەوە.
مەعاز خەتیب لە پەیامێكدا كە لە فەیس بووكی شەخسی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، دەست لە كار كێشانەوەی لە بەرپرسیاریەتی بەرەی نیشتمانی راگەیاندووە و نووسیویەتی: من دەمهەوێ‌بە ئازادی و بێ‌بەربەست چالاكی بكەم.
ئەو دەست لەكار كێشانەوەیەی ئەحمەد مەعاز خەتیب لە حاڵێكدایە كە یەكیەتی ئورووپا لە دانیشتنی رێكەوتی 3ی خاكەلێوەدا نەیانتوانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەحریمەكانی ناردنی چەكوچۆڵ بۆ دژبەرانی رێژیمی سووریە بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش.
خەتیب لە نوامبری ساڵی 2012دا وەكوو بەرپرسی بەرەی نیشتمانی سووریە دیاری كرا و ماوەیەك لەمەوبەریش پێشنیاری وتووێژی بە رێژیمی سووریە كردبوو.
ئەحمەد مەعاز خەتیب مەرجی وتووێژ لەگەڵ رێژیمی دیمەشقی، ئازادكردنی زیندانیانی ئەو وڵاتە راگەیاندبوو.
ئەو لێپرسراوە لە حاڵێكدا دەستی لە كار كێشاوەتەوە كە لە فەیس بووكەكەیدا رەخنەی توندی لەو وڵاتانە گرتووە كە لەگەڵ ناردنی چەكوچۆڵ بۆ ئەرتشی ئازادی سووریە دژایەتیان كردووە.
مەعاز خەتیب كەسایەتیەكی ئاینیی و پێش نوێژی یەكێك لە مزگەوتە گەورەكانی وڵاتی سووریە بوو.