کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزب لە سێمینارێکی سیاسی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە

14:22 - 18 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سێمینارێکی سیاسی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە بەشداری کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ولاتی سوئیس بە سەرپەرەستی حامید کەلامی ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سێمینارێکی سیاسی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە بەشدارییان کرد.

لە سەرەتای سێمینارەکە ئەحمەد چەتۆ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کورد ئاماژەی بە دۆخی گشتیی سووریە و دۆخی گەلانی سووریە و مانەوە و سەقامگیربوونی بەشار ئەسەد بە بوونی چەک‌وچۆڵ و پشتیوانی هاوپەیمانەکانی و پەرتەوزایی هێزە سوورییەکان گەراندەوە.

ناوبراو یەکگرتوویی و هاوکاری هەموو هێز و لایەنەکانی سووریەی بە رەمزی رۆخاندنی بەشار ئەسەد ناو برد.

لە درێژەدا ئەحمەد چەتۆ ئاماژەی بە دۆخی سیاسی کورد بە گشتی و ئاماژەی بە رۆڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان کرد، ناوبراو دەستێوەردانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە کاروبار یەکتردا بە خاڵی لاوازی بزاڤی کوردی زانی.

ئەحمەد چەتۆ، بەشداری هەموو هێز و لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بە پێویست زانی و ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەڕێوەبردنی وڵات و کاروباری سیاسی هەموو دەبێت لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سیاسی وڵات بەشداری بکەین.

کازیوە.ر