کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ٢٥مین کۆنگرەی سەوزەکانی دانمارک

17:50 - 31 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، لە کۆنگرەی پارتی سەوزی ئەو وڵاتە بەشداریی کرد و پەراوێزیشدا لەگەڵ ژمارەیەک پارلمانتار کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سەعید سوڵتانپەنا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، لە بانگهێشتنێکی فەرمیدا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ٢٥مین کۆنگرەی حیزبی سەوزی دانمارک بەشداریی کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، نوێنەری حیزب وێڕای بەشداری لە کۆنگرەکە، لە پەراوێزدا دیداری لەگەڵ ژمارەیەک پارلمانتاری پارلمانی ئورووپا و دانمارک پێکهێنا.

پارتی سەوزی دانمارک لە ١٥ ساڵی رابردوودا بەردەوام لە باری سیاسی و جەماوەرییەوە لە گەشەکردندا بووە، هەرچەندە وەکوو وەزیر بەشدارییان لە حکوومەتی ئەو وڵاتە نەکردووە، بەڵام لە دەرەوەی هاوپەیمانیی سوور پشتوانی لە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکەن.