کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی ‌پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە ڕێورەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

16:00 - 25 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سلێمانی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کومەڵەـ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەشداریی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی پێوندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەد ساحیبی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی لە شاری سلێمانی، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران بەشداریی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەو ڕێورەسمەدا، پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیرانیان پیشكەشی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەكە كرد.

لە پەیامەكەدا، وێڕای پیرۆزبایی ئەو یادە ،هیوای هاوكاریی زیاتر و نیزیكاتیەتی نێوان حیزبەكانی كوردستانی ئیران بۆ هەر چی چڕتڕ كردنەوەی خەباتی ئازادیخوازانی كورد لە كوردستان و ئیراندا، خوازرابوو.