کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆڕی پرسەی ٣ شەهیدی پارتی ئازادی

15:50 - 28 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ هولەند لە کۆڕی پرسەی ٣ شەهیدی ئەم دواییانەی پارتی ئازادیی کوردستان بەشداریی کرد.l

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە بەشداریی حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە شاری ئارنهێم لە وڵاتی هولەند، کۆڕێکی ماتەمین بۆ یادی ٣ شەهیدی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە شەڕی داعش و لە بەرگری لە خاکی نیشتمان شەهید بوون، بەڕێوەچوو.

لەم رێوڕەسمەدا کە لەلایەن پارتی ئازادیی کوردستانەوە رێک خرابوو، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هولەند بە سەرپەرستیی پەرویز ئەمین عەشایری بەشداریی کردبوو.

لەم کۆڕەدا، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.

ئاویەر.ت