کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە ٨ی مارس

21:35 - 21 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفڕانسێکی تایبە بە ٨ی مارس کە لەلایەن شارەوانیی رۆمەریکەوە لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم کۆنفڕانسە لە رێکەوتی ١٨ی رەشەمە لە ناوچەی رۆمەریکەی وڵاتی نوروێژ بە بەشداریی نوێنەرنی ژمارەیەک رێکخراوی تایبەت بە ژنان لە کوردستان و جیهان بەڕێوەچوو.
بەم بۆنەوە وتاری یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش لەلایەن نوێنەری ئەو رێکخراوەوە خوێندرایەوە.