کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەنزینی هەزار تمەنی لە ئێران دیاری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی

15:08 - 21 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە ساڵی تازەدا كۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجە لەمەجلیس، پێشنیاری كردووە، كە بۆ هەر یەك لیتر بەنزین هەزار تمەن دیاری بکرێت.
بڕیارە لەساڵی تازەدا نرخی هەر یەك لیتر بەنزینی سەهمیەبەندی لە ٤٠٠تمەنەوە بۆ ٧٠٠تمەن زیاد بكرێت و هەر یەك لیتر بەنزینی ئازادیش لە ٧٠٠تمەنەوە هەتا هەزار تمەن زیاد بكرێت.
شارەزایانی بواری ئابووری و بەرنامەدانان لەو باوەڕەدان، ئەگەر بێت و نرخی بەنزین لە ئێران زیاد بكات، بەدڵنیایەوە نرخی گازی cng یش چوونە سەر بە خۆیەوە دەبینێت.
ئەو بەربەست و گەمارۆیانەی كە لەلایەن وڵاتانی ئورووپاوە خراونەتە سەر ئێران و هاوكات ئەو كێشەیەی كە بۆ پارەی ئێران دروست كراون باس لە بارودۆخێكی زۆر خراپ و ئاڵۆزیی ئابووری بازار بۆ ئێران لە داهاتوودا دەكات.

سەرەڕای ئەوەی كە دەوڵەت و بانكی ناوەندی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ارز (پارە)ی پێویستیان بە مەبەستی كۆنترۆڵی بازار لەبەر دەست دایە، پرسیارەكە لێرە دایە كە بۆ ئەو بازارە شێوا و ئابوورییە پڕۆكێنەرە كۆنترۆڵ ناكەن.
هەنووكە نرخی هەڵاوسان لە ئێراندا لە سەدا ٣١و ئەو رێژەیە بەپێی وتەی ئابووری‌ناسان لە دوای وڵاتانی بلارووس، ئیتیوپی و ونزوئێلا پلەی چوارمی بۆ خۆی تەرخان كردووە و بەپێی ئەو خشتەیە ئێران بە چوارەمین وڵات دێتە ئەژمار كە نرخی هەڵاوسانەكەی گەیشتۆتە تڕۆپك.