کوردستان میدیا: بەهۆی بێحورمەتی پێکردنی بە هاووڵاتییانی گوندی دەرەوەران لە کاتی کۆکردنەوەی ماهوارە، تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی رێژیم و خەڵکدا هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی رەشەمە هێزەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران رژاونەتە نێو گوندی دەرەوەران لە ناوچەی مەریوان و وێڕای پشکنینی ماڵ و کەلوپەلی هاووڵاتییان، بێحورمەتییان پێ کردوون.
لەو پەلامارەی هێزەکانی رێژیمدا دەیان دەزگای ماهوارەی هاووڵاتییان زەوت کراوە.
هاووڵاتییەکی گوندی دەرەوەران کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: بەهۆی کردەوەی نەشیاو و بێحورمەتی پێکردن بە هاووڵاتییان لەلایەن ئەو هێزانەوە، خەڵکی گوندی دەرەوەران ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و لە ئاکامدا شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
پاش ئەم ناڕەزایەتی و تێکهەڵچوونە، هێزەکانی رێژیم بە شێوەیەکی توندوتۆڵ ئەو گوندەیان گەمارۆ و هەوڵی چاوترسێن کردنی هاووڵاتییانیان داوە.