کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی گرانیی گۆشت چەند چێشتخانە لە شاری شنۆ داخراون

19:27 - 29 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لە شاری شنۆ بەهۆی گرانی و نەبوونی شتومەک و کەلوپەلی خواردەمەنی بە شێوەی پێویست، ژمارەیەک لە چێشتخانەکان بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ئەنجامی گرانیی شتومەکی خواردن بەتایبەتی گۆشت، چێشتخانەکان توانای خزمەتگۆزارییەیان بە هاووڵاتییان نەماوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین چێشتخانە داخراون و لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە زەخت خراوەتە سەر خاوەن چێشتخانەکان بۆ کردنەوەی ئەو شوێنە داخراوانە.
هەنووکە لە شارەکانی کوردستانی ئێران، هاووڵاتییان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی رۆژانەی خۆیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوڕووی گرفت بوونەتەوە.
لە هەمان کاتیشدا کەمیی مادە خۆراکییەکان لە فرۆشگاکان گەیشتۆتە ئاستێکی قەیراناوی و هاووڵاتییانی بەرەوڕووی کێشە کردۆتەوە.
یەک کیلۆ گۆشتی سوور ٣٠ هەزار تمەن، قوتوویەک شیری وشکی منداڵان ٣٠ هەزار تمەن، یەک کیلۆ گۆشتی مریشک ٦ هەزار تمەن، یەک کیلۆ برنجی هیندی ٣٨٥٠ تمەن، تەنیا نموونەیەکی بچووکی ئەم گرانییانەن.