![](/weney-mallperr/4217.jpg)
كوردستان میدیا: لە شاری هەملتۆن لەوڵاتی كانادا جێژنی نەورۆز بە هەماهەنگی و هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكان و بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە بنەماڵە كوردەكانی ئەو هەرێمە بەرز راگیرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
پاشان پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی سەرۆك وەزیری كانادا لەلایەن سەرتیپ كاكەیییەوە خوێندرایەوە و هەروەها دڵشاد خزری بە نوێنەرایەتیی هێزە سیاسیە كوردستانییەكان پەیامێكی بەو بۆنەوە پێشكەش كرد.
دواتر هۆنەرمەندان نیدار كەستەیی، دانا چاوشین و شێرزاد كرماشانی بە گۆرانی و هەلپەركێ رێوڕەسمەكەیان زیاتر رازاندەوە.