![](/weney-mallperr/10460.jpg)
کوردستان میدیا: رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی، عومەر حەمیدی، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی عومەر حەمیدی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، لەشاری ڤاسای وڵاتی فینـــــلاند بەڕێوەچوو.
لە کۆڕی پرسە و سەرخۆشیەکەدا، چەند پەیامێک خوێندرانەوە.
ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە لەو رێوڕەسمەدا، پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند لەلایەن خالید مهابادیـەوە خوێندرایەوه.
لە بەشێک لەو پەیامەدا هاتبوو: هاورێ عومهر یهکێک لهو لاوه شۆڕشگێرانهی ناوچهی شنۆ بوو که به دهستپێکردنی خهباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات دهبێته ئهندامی حیزب و پاشان چەکی پیرۆزی پێشمهرگایهتی له شان کرد و ماندوونهناسانه ئهرکه حیزبیهکانی بهجێ گهیاند، دڵسۆزی و وهفاداری هاورێ عومهر به نهتهوه و رێبازهکهی بوو به هۆی ئهوه که له ناوچه جوراوجۆرهکانی کوردستان ئهرکی حیزبی پێ بسپێردرێت و به سهرکهوتووییەوه ئەرکەکانی بەڕێوه ببات.
لە بەشی کۆتایی پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی فینلاند بە بۆنەی کۆچی دوایی عومەر حەمیدیـەوە جەخت کرابووە: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له فینلاند به نوێنەرایەتی رێبەریی ئه و حیزبه و به ناوی ئەوانەوه بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی ناوەختی هاورێی تێکۆشەر کاک عومەر دەردەبڕێت و سه رخۆشی له بنەماڵه و کەسوکاری دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، عومەری حەمیدی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تێکۆشەری سەرەدمە سەختەکانی خەبات و تێکۆشان، بە هۆی راوەستانی دڵ، لە شاری ڤاسای وڵاتی فینلاند ماڵاوایی لە ژیان کرد.
عومەر حەمیدی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە ناوچەی شنۆ چاوی بە ژیان هەڵێنا. پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی و دەستپێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بوو و چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان.
ئەم تێکۆشەرە دێرینەی حیزبی دێموکرات، لە کۆنگرەکانی هەشتەم، نۆیەم و دەیەمی حیزبدا وەکوو ئەندامی رێبەریی حیزب هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی دە ساڵ ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکرات بوو.
ئاویەر.ت