کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕێکی شێعری لە چیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

20:43 - 28 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆڕێکی شێعری بۆ هەردوو هاوڕێی پێشمەرگە ناهید حسێنی و هیوا میرزایی بەڕێوەچوو.

شەوی سێ‏شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە چیاکانی کوردستانی ئێران – بەربزین، بە ئامادەبوونی ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی و ڕەحیم مەنگوڕی فەرماندەی گشتیی هێزی تایبەت و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆڕێکی شێعری بە ناونیشانی شێعر لە ساباتی بەربزین‏دا، بۆ هەردوو هاوڕێی پێشمەرگە ناهید حسێنی و هیوا میرزایی بەڕێوەچوو.

ئەو کۆڕە شێعرە سەرەتا بە چەند خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان ناهید حسێنی و دواتر هیوا میرزایی لە کەشوهەوایەکی پێشمەرگانەدا شێعرەکانی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ئەو شەوەشێعرە، بە خوێندنەوەی شێعر و گۆرانی لە لایەن بەشداربووانەوە کۆتایی پێ‏هات.

13737.jpg

13738.jpg

13739.jpg

13741.jpg

13742.jpg

13743.jpg

13744.jpg

13745.jpg

13746.jpg