کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی ئەنجومەنی سینفیی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشان

13:20 - 29 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی سینفیی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشان، لەهەمبەر کەمیی حەقدەستی کرێکاران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.


دەقی تەواوی ئەو بەیاننامەیە کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە و لەلایەن ئەو ماڵپەرەوە کراوە بە کوردی، بەم چەشنەیە:
بە کۆتایی هاتنی ساڵی هەتاوی، باسەکان لەسەر رێژەی هەڵکشانی حەقدەستی کرێکاران لە نێوان لێپرسراوانی دەوڵەت و وەزارەتی کار و نوێنەرانی دەستنیشان کراوی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ناسراو بە دامەزراوە کرێکارییەکان هاتووەتە ئاراوە.
ئەم لێپرسراوانە لە هەوڵی ئەوە دان کە چلۆن رێژەیەکی کەم وەکوو حەقدەست لەهەمبەر ئەم گرانییە تاقەت پڕووکێنەدا بەسەر کرێکاران بسەپێنن.
لە هەڵومەرجێکدا کە بەوتەی لێپرسراوان یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن وەکوو هێڵی هەژاری دیاری کراوە، دەنگۆی زیاد کردنی باس لە لەسەدا ٢٠ی حەقدەستی کرێکاران دەکرێ.
حەقدەستی ٤٦٠ هەزار تمەنی وەکوو لانی‌کەمی مووچەی کرێکاران، لە کۆمەڵگایەکدا کە هێڵی هەژاری یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەنە، تەنیا لە لۆژیکی سەرمایەداریی بێ‌کونترۆڵ و لەغاو پچڕاودا دەگونجیت.
لە دۆخێکدا کە یەک کیلۆ مریشک ٦ هەزار تمەن و برنجی هیندی کیلۆیەک ٣٨٥٠ تمەنە، کرێکاران بە حەقدەستی ٤٦٠ تمەنییەوە، تەنانەت مانەوەی بنەماڵە کرێکارییەکان هەڕەشەی لەناو چوونی لێ دەکرێت.
ئەمە دونیایەکە کە ژمارەیەک کەس کە هیچ هاوچەشنیەکیان لەگەڵ ژیان چەندین میلیۆن کرێکاردا نییە، چارەنووسی کرێکاران دیاری دەکەن.
کەسانێک کە هەژاری و برسیەتییان نەچێشتوو، لەهەمبەر هەژاری و داماویی ئەم توێژە میلیۆنییە رەنج کێشاوە، سوود و قازانجی سەرسورهێنەر دەخە گیرفانەکانییانەوە.
کەسانێک کە وەکوو نوێنەری کرێکاران لەسەر میزی نەک وتووێژ، بەڵکوو سازان بۆ زیان نەگەیشتن بە بەرژەوەندیی سەرمایەداران دانیشتن دەکەن، هیچ پێوەندییەکیان بە چینی کرێکارەوە نییە و لەلایەن هیچ کرێکارێکەوە هەڵنەبژێردراون، کە سروشتیشە ئەگەر بەرژەوەندیی کرێکاران لەبەر چاو نەگرن.
ئێمەی کرێکار رادەگەیەنین، زیاد کردنی ٢٠ یان ٣٠ لەسەدیی لانیکەمی مووچەی کرێکاران لە کاتێکدا کە هێڵی هەژاری یەک میلیۆن و ٨٠٠ تمەنە، بێ‌حورمەتییەکی ئاشکرا بە جێگە و پێگەی چەندین میلیۆن مرۆڤی کرێکارە و ئەم بێ‌ڕێزییە قەبووڵ ناکەین.
ئێمە تێکۆشانی خۆمان لەمەڕ زیاد کردنی چەند بەرابەریی حەقدەستی کرێکاران درێژە پێ دەدەین.
ئەنجومەنی سینفیی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشان
٢٧ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی