کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان بڵاو کرایەوە

22:18 - 16 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی ڕیبەندانی بڵاو کردەوە.

٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، ٧٠ ساڵ بەسەر دیاریکرانی ٢ی ڕێبەندان وەکوو ڕۆژی کۆماری کوردستان تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان‏، ڕۆژی کۆماری کوردستاندا، چالاکیی تەبلیغی دەکەن و ئەو جێژنە گەورەیە پیرۆز دەکەن.

وێنەی تراکت و پووستێرەکانی تایبەت بە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان بە زاراوەکانی سۆرانی، هەورامی، کەلهۆڕی، کرمانجی و فارسی بڵاو کراوەتەوە.

13201.jpg