کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆرێنتۆ/ بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رۆژهەڵاتی کانادا لە رێوڕەسمی یادی شیمیایی‌بارانی هەڵەبجە

18:01 - 2 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – رۆژهەڵاتی کانادا لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە بەشداریان کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - رۆژهەڵاتی کانادا، بە سەرپەرەستی عوسمان ئیراندۆست بەرپرسی کۆمیتە، لە رێوڕەسمی تایبەت بە ٢٧ـەمین ساڵیادی شیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید لە شاری تۆرۆنتۆ بەشداری کرد و لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەو رێوڕەسمە پێشوازیان لێکرد.

شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – رۆژهەڵاتی کانادا لەو مەراسیمەدا چاوپێکەوتنیان لەگەل چەندین کەسایەتی ونوێنەرانی حیزب و لایەنەکان کرد.

کازیوە.ر