کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەناهی دەوڵەتی فیدراڵ: ئێران لە ئاڵمان پەرە بە ئیسلامیزم دەدات

16:50 - 8 خەرمانان 2717

نوێنەرە بەهێزەکەی ڕژیم کە لە هامبورگ دادەنیشێت: رەزا رەمەزانی٫ نوێنەری ڕێبەری شوڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵا خامنەئی لە ئاڵمان

وێنە:پیکتورا ئالیانس/بودو مارکس/بۆ

ڕێپورتاژ لە لایەن: ئانتیە شیپمان

٢٠١٧/٨/٢٧

وەڕگێران بە هێندێک دەستکارییەوە لە ئاڵمانییەوە بۆ کوردی: سیاوەش محەممەدی


ڕژیمی ئێران بە مەبەستی هەناردەکردنی ئیدوئولۆژیە ئیسلامییەکەی کەڵک لە کومەڵگای شێعە لە ئاڵمان وەردەگرێت۰ ئەمە لە وەڵامی دەوڵەتی فیدراڵ لە داخوازی وەڵامدانەوەیەکی (حیزبی) سەوزەکان دەرکەوت.

ئەکتەری سەرەکی٫ ناوەندی ئیسلامی هامبورگە ( ئای تست ها)۰ ئەوەی لە تەنیشت باڵوێزخانەی ئێران هەڵکەوتووە و گرنگترین نوێنەرایەتی کوماری ئیسلامی ئێران لە ئاڵمان و یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی پروپاگەندا لە ئورووپایە.

وادەردەکەوێت کە لە سالی ۲۰۱۰ ـەوە مەراجعە توندئاژوکانی ناوەندی ئیسلامی هامبورگ روویان لە زیادبوون کردووە و نوێنەری ناوەندی ئیسلامی هامبورگ سەرقاڵی پەیوەندی گرتن بە ئورگانە تێروریستیە لوبنانیەکەی حزبوڵڵایە.

جگە لەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕێکخراوی چەتری کومەڵگەکانی شیعەی ئاڵمان (ئای گ ئس) دوخەکە ئاڵوزتر دەبێت.

لەسەریەککەوتنەوەی توندئاژۆە پڕبڕشتەکانـی ناوەندی ئیسلامی هامبورگ و رێکخراوی چەتری ئای گ ئیس و ئەنجومەنە ئەندامەکانیان (کە زیاتر لە ۱۵۰ کومەلن)٫ دەکەوێنە جێ سرنجی ئاژانسەکانی پاراستنی دەستوور.

دواهەمینجار ئای گ ئس پێشنیاری بەرێوەچوونی وۆرک شۆپێکی بو پێشگرتن لە توندئاژویی کردبوو٫ کە دەیانەویست لە لایەن وەزارەتی فیدراڵی بنەماڵەوە پاڵپشتی بکری. بڕیار وابوو بەڕێوبەری ئەو وۆرک شۆپەش ئەنستیتوی ئەل موستەفا بێت ـ کە لقێکی ئاڵمانی لە زانکوییەکی ئێرانییە و بەشدارە لە هەناردەکردنی ئیدوئولۆژی ڕژیمی مەلاکان بو دەرەوە کە دوای ڕاپورتێکی (ڕوژنامەی) بیڵد لەسەر ئەو چەواشەکارییە٫ پاڵپشتیەکەی وەزەرەتی فیدراڵ هەڵوەشێندرایەوە.

سیاسەتمەداری سەوزەکان٫ فولکا بێک ـ ی ۵٦ ساڵە بە (ڕوژنامەی ) بیڵد دەڵێت:
ڕژیمی ئێران دەیهەوێت پەرە بە ئیدوئولۆژی نا مرۆڤانەی خوی بدات و بەو مەبەستەش کەڵک لە کومەڵگای شێعەکانی ئاڵمان وەردەگرێت۰ ئێمە بەو ئاسانییە ڕێگای پێ نادەین و قەبووڵی ناکەین.

ئێمە ناتوانین ئەم ڕێگایە بە خومان بدەین٫ کە شێعەکانی ئاڵمان بکەونە ژێر کاریگەری ڕژیمێک کە ماڤی مرۆڤی خستووەتە ژێر پێ و بە شێوەیەکی ناشیرین لەگەڵ ژنان٫ هاوڕەگەزخوازان و جیابیران هەڵسوکەوت دەکات٫ شکەنجەیان دەدات و بە سەخترین شێوە سزایان دەدات.

لێرەدا چەمکێک پێویستە کە وەکوو ئێمە, شێعەکانی ئاڵمان بە ئاراستەیەکی دیموکراسیانە هانبدات و بەهێزیان بکات. ئەمە خواستی فولکا بێک ـە.

دەوڵەتی فیدراڵ بەو وەڵامانەی کە لە میانی وەڵامدانەوە و بانگهێشتێکی بچووک (ی حیزبی سەوزەکان)٫ سەلماندی کە کێشەی نەبوونی زانیاری لەسەر کاریگەری ڕژیمی ئێران لەسەر کومەڵگای شێعەی ئاڵمانیشیان هەیە.

لە چوارچێوەی دەستەبەندییەکی وردی ئای گ ێس و پرسیارێکی بە جێ٫ دەوڵەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی کونکرێت لەسەر ڕەوتی ماڵی (ئای گ ئس) دوا و لە وەڵامەکانیاندا مانەوە.

„دەوڵەتی فیدراڵ لە کوتاییدا پێویستی بە ڕێنوێنێک بو سیاسەتی ئیسلامی هەیە٫ کومەڵگە و سیاسەت پێویستیان بە ڕوونبوونەوە لەسەر ئەکتەرە ئێسلامیەکان هەیە.

لە درێژەدا سیاسەتمەداری سەوزەکان دەڵێت٫ بە هەمان شێوە شێعەکانیش دەبێت ئەو مەجالەیان هەبێت بە بیروباوەڕەکانیان بژین و پەیرەویشی بکەن٫ بە بێ ئەوەی دینەکەیان ببەستنەوە بە ڕێبەرانی ئیسلامی و دژەدیموکراتی تاران و لەو چوارچێوەدا خۆیان پێناسە بکەن.

border=0

بەسەرکردنەوەی دینەکان لە (شاری) ویسبادن لەگەڵ داوود نەزەریزادە٫ ئەندامی بەڕێوبەری ڕێکخراوی چەتری شیعەکان. نەزەریزادە هاوسەفەری جێگری زیگمار گابریل بۆ ئێران بوو.

وێنە:ئیماگو/میشائیل شیک

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.