کوردستان میدیا: لەژێر دروشمی بەبیانووی بەهار، زوڵفەکانتان رووت مەکەن، ٧٠ هەزار پۆلیسی ژن رەوانەی شەقامەکان دەکرێن.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سی ئێن ئێنی تورکی لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ٧٠ هەزار پۆلیسی ژن رەوانەی شەقامەکان دەکرێن، هەتا پێش بە بێحیجابیی ژنان بگرن و بە پۆشینی زۆرەملێی جلوبەرگی ئیسلامی ناچاریان بکەن.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو ٧٠ هەزار پۆلیسە کە خۆیان بەناوی پۆلیسی ئەخلاقی دەناسێنن، کارەکەیان تەنیا بە هوشداریدانێک قەتیز ناکەنەوە و تێکهەڵچوونی فیزیکی لەگەڵ ژنانی بێحێجاب لە بەرنامەی کارییان دایە.
لەلایەکی دیکەوە جێگری فەرهەنگیی زانستگای ئەلزەهرا، هەواڵی دانانی یەکەیەکی بەرهەمهێنانی جلوبەرگی ئیسلامیی بۆ ژنان لە زانستگای ئەلزەهرای بڵاو کردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئەم گەڵاڵەیە لەلایەن وەزارەتی زانستی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پەسند کراوە و چاوەڕوانی بوودجەی کۆتاییە، هەتا دەست بە کارەکانی بکات.
ناوبراو رایگەیاندووە، زانستگای ئەلزەهرا جگە بەرهەمهێنانی چارشێو، لە دروست کردنی مانتۆی ئێرانیش چالاکی دەکات.
ئەم کردەوەیەی رێژیم لە راگەیانە جیهانییەکاندا دەنگدانەوەی بەربڵاوی بووە.