ڕۆژی شەممە، ٢ی پووشپەڕ(٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، کوردستانییانی دانیشتووی ستراسبورگی وڵاتی فەڕانسە گردبوونەوەیەکییان بە مەبەستی ئیدانەکردنی سێناریۆی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێران و وەبیرهێنانەوەی جینایەتەکانی ڕێژیم بەڕێوە برد.
بەشداربووان بە بەدەستەوەگرتنی وێنەی بەندکراوانی سیاسی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و وتنەوەی دروشم، شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمیان مەحکووم کرد.