کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی بریتانیا بە ٦ هەزار پەنابەری کوردی راگەیاندووە، کە ئەو وڵاتە بە جێ بهێڵن

19:17 - 8 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دۆسیەی شەش هەزار پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا ناڕوونە و هاوکاتیش ئەو حکوومەتە پێی راگەیاندوون کە دەبێ خاکی بریتانیا بەجێ‌ بهێڵن.
ناوەندی پەنابەرانی کورد لە بریتانیا رایگەیاند، لەلایەن حکوومەتی بریتانیاوە ئاگادار کراوینەتەوە کە دەبێ ئەو وڵاتە بەجێ‌ بهێلین.
ئەحمەد ساڵح بەرپرسی ناوەندی پەنابەرانی کورد بە ئاژانسی هەواڵی سنووری بریتانیای راگەیاندووە، هۆکاری ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەنووکە بارودۆخی هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و شەڕ و ناکۆکیی تێدا نییە.
بەرپرسی ناوەندی پەنابەرانی کورد وتیشی: حکوومەتی بریتانیا داهات و یارمەتییەکانی لە بەشێکی ئەو پەنابەرانە بڕیوە.
ناوەندی پەنابەرانی کورد رێکخراوێکی ناحکوومییە و لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە لە وڵاتی بریتانیا دەستی بەکار کردووە.