کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی ئەمریکا: ئێران و سووریە لەگەڵ سزای توند بەرەوڕوو دەبنەوە

16:38 - 9 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای دانی هوشداریی توند بە ئێران و سووریە وتی، پێویستە هەر دوو رێژیم پێداچوونەوە بە هەڵوێست و کردەوەکانی خۆیاندا بکەن.
وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ئەمریکا ئاشکراشی کرد، ئەگەر رێژیمی ئێران و سووریە دەست لە سیاسەتی هەڵەی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناڤین هەڵنەگرن، لەگەڵ سزای توند بەرەوڕوو دەبنەوە.
جان کێری لە کونفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا بریتانیایی‌یەکەی ئەو لێدوانانەی داوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە رێژیمی ئێران کرد کە بە سەداقەتەوە لەگەڵ وڵاتانی ئورووپایی لەپێوەندیی بەرنامە ناوکییەکەی دابنیشێت و ئەو هەڵ و دەرفەتانەی کە بۆی هاتوونەتە پێش بە باشترین شێوە کەڵکێان لێ‌وەربگرێت.
جان کێری لەپێوەندیی کێشەی سووریەدا وتی: ئێمە ناتوانین باوەڕ بە قسەکانی بەشار ئەسەد لەپێوەندی لەگەڵ ئاشتەوایی و وتووێژ لەگەڵ دژبەرانی بکەین.
هەر لەو پێوەندییەدا ویلیام هێگ وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتیشی: پێویستە وڵاتانی ئورووپایی پشتیوانی لە ئوپۆزیسیۆنی سووریە بکەن.
لەلایەکی دیکەی بەرەی نیشتمانی سووریە رایانگەیاندووە، سەرجەم کۆبوونەوە پێوەندیدارەکان بە سووریە لە ئورووپا، بایکوت دەکەین.