کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن شاتری لەکاتی گواستنەوەی چەکوچۆل، لە سووریە کوژراوە

16:13 - 27 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: حەسەن شاتری یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ریژیمی ئێران،لە کاتی راگواستنی چەک و تەقەمەنی لە سووریەوە بۆ لوبنان، کوژراوە.

حیسام خۆشنویس کە ناوی راستەقینەی \'\'حەسەن شاتری\'\'یە،فەرماندەیەکی سپای پاسداران و بەرپرسایەتیی شاندێکی ئێرانیی بۆ نۆژەن کردنەوەی لۆبنانی لەئەستۆ بوو.


هەواڵی کوژرانی شاتری لەلایەن فەرماندەی سپای قودسەوە پژڕاست کرابۆوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەن، یان گرووپێک کوشتنی ئەو لێپرسراوە ئێرانییەی وەئەستۆ نەگرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا فەهد ئەلمیسری وتەبێژی فەرماندەی هاوبەشی ئەرتشی ئازادی سووریە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، حەسەن شاتری لەحاڵی راگواستنی چەک و تەقەمەنی لە سووریەوە بۆ لوبنان بووە.
لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە شاتری کەوتووەتە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.